رایا بە باشترین گۆڵچی پریمەر لیگ دیاریکرا

AM:11:30:04/05/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رایا بە باشترین گۆڵچی پریمەر لیگ دیاریکرا و خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی بەدەستهێنا.

کەناڵی تی ئێن تی سپۆرت ئاشكرایکرد، داڤید رایای ئیسپانی و گۆڵچی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە باشترین گۆڵچی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ دیاریکراوە پێش کۆتاییهاتنی خولەکە بە چەند هەفتەیەک.

کەناڵەکە بڵاویکردووەتەوە، گۆڵچیە ئیسپانیەکە بووەت براوەی خەڵاتی دەستکێشی زێڕین بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەیدا لە خولەکەدا پێشکەشی کردووە.

داڤید رایا یەکەم گۆڵچی یانەی ئارسناڵە ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت لە دوای پیتەر چیک کە دوایین گۆڵچی ئەو یانەیە بووە ببێتە براوەی ئەو خەڵاتە ئەویش لە وەرزی 2015 بۆ 2016دا بووە.

تا دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی هەفتەی رابردووی پریمەر لیگ، جۆردان پیکفۆرد بەهێزترین رکابەری رایا بوو بەڵام دوای ئەوەی ئیڤەرتۆن گۆڵێکی لێ تۆمارکرا بەرامبەر لوتۆن تاون، رایا بووە براوەی خەڵاتەکە.

رایا لەم وەرزەدا تا ئێستا لە 14 یاری پریمەر لیگدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە لە 29 یاریدا کە بەشداری کردووە، 23 گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.

خ . ک
David Raya has officially won this seasons golden glove award : r/ArsenalFCGooner Chris on X: