بنزیمە گەڕایەوە مەدرید

AM:09:52:04/05/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە گەڕایەوە مەدرید بەمەبەستی چارەسەر کردنی ئەو پێکانەی لە سعودیە تووشیبووە.

کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانیەوە دەناڵێنێت و لە ئێستاشدا تووشی پێکانێکی نوێ بووە.

ئەستێرە فەرەنسیەکە بەردەوام بووە لە وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان لە وڵاتی سعودیە بەڵام تا ئەم ساتە چارەسەری تەواوی بۆ نەکراوە و بەردەوام بە دەست ئازارەوە دەناڵێنێت.

بنزیمە لە پێناو چارەسەر کردنی پێکانەکەی گەشتی وڵاتی ئیسپانیای کردووە بە دیاریکراوی بۆ شاری مەدرید تا چاوی بەو پزیشکانە بکەوێت کە پێشتر چارەسەریان بۆ کردووە کاتێک یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بووە.

لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، یانەی ئیتیحادی سعودی ئاشكرایکرد، هێرشبەرەکەیان گەشتی ئیسپانیای کردووە بەمەبەستی بەرنامەی چارەسەر وەرگرتن و گرتە ڤیدۆیەکی یاریزانەکەش لەو شارە بڵاوکرایەوە کە لەگەڵ هاندەرانی یانەی شاهاندا بووە.

خ . ک