کێزا هەڕەشەی جێهێشتنی یۆڤانتۆسی کردوە

PM:09:35:24/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێزا هەڕەشەی جێهێشتنی یۆڤانتۆسی کردوە ئەگەر ئەلێگری لە راهێنەرایەتی بمینێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێکی نوێدا باسی لە ئەگەرەکانی داهاتووی فریدریکۆ کێزای ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس کرد بە مانەوە یان رۆیشتن.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کێزا بە کارگێڕی یۆڤانتۆس وتوە کە ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت ئەگەر لە وەرزی داهاتوودا ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەستێرە ئیتاڵیەکە خۆشەویستیەکی زۆری بۆ یۆڤانتۆس هەیە و بەردەوام ئەوەشی دوپاتکردووەتەوە بەڵام لە ئێستادا هەست بە دڵخۆشی ناکات لەگەڵ ئەلێگری راهێنەری یانەکەیان بەهۆی ئەوەی پشتگوێیخستووە.

ئەو رۆژنامەکە رایگەیاندوە، توڕەیی کێزا لە راهێنەری یانەکەی لە دوو هەفتەی رابردوودا بە ئاشکرا دیاربووە بەتایبەت دوای ئەوەی لە تایمی دووەمی یاریەکەیان بەرامبەر تۆرینۆ دانیشێنرا و ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و بە توڕەیی چووە دەرەوە.

لاگازێتا ئاماژەی بەوەشداوە، بەرپرسانی یۆڤانتۆس ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی کێزا بۆ یەک ساڵیتر نوێبکەنەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت بەڵام ئەگەر بەو داوایە رازینەبوو ئەوا لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری دەبن.
خ . ک