چامپیۆزلیگی ئاسیا... هیلال سەرەڕای بردنەوەی لە عەین ماڵئاوایکرد

PM:11:19:23/04/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆزلیگی ئاسیا هیلال سەرەڕای بردنەوەی لە عەین بە ئەنجامی یاری هاتن و چوون ماڵئاوایکرد.

لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، هیلالی سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری عەینی ئیماراتی کرد.

لە تایمی یەکەم و لە خولەکی چوار هیلالیەکان لە رێی نێڤێسەوە بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 12 ئیریک ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردوەوە و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم هیلالییەکان لە پێناو قەرەبووکردنەوەی یارییەکەی پێشوو هاتنەوە نێو یاریگا، بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و لە خولەکی 51 سالم دەوسەری گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن، پاش ئەوەش هێرش لەسەر هێرشیان دەبردە سەر گۆڵەکەی عەین لە پێناو گۆڵی سێیەم بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە بردنەوەی هیلال کۆتایی پێهات، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون عەین بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ یاری کۆتایی.