ئینریکی: هەوڵ بۆ هەموو نازناوەکان دەدەین

PM:07:19:23/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دانیبەوەدانا هەڵەبووە لەوەی بە کەم سەیری خولی فەڕەنسی کردووە و باسی لەوەشکرد دەیانەوێت هەموو نازناوەکان بەدەستبهێنن.

پێش روبەڕوبوونەوەی لۆریان، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، یانەی بەرامبەر بەشێوەی بەرگری چڕ یاریدەکەن، پێیوایە یارییەکی سەختیان لە پێشە بەڵام ئەوان ئامادەن بۆ بەدەستهێنانی بردنەوە، دوپاتیشکردەوە بۆ ئەوان گرنگە یارییەکەی جوان پێشکەش بکەن و گرنگی بە یەکلایکردنەوەی نازنازی خولی فەڕەنسا پێش چامپیۆنزلیگ نادەن.

وتیشی: هەر لەسەرەتاوە یەکەم پاڵێوراوی خول بووین، ئێمە باشترین پێکهاتە و باشترین بودجەمان هەیە و نزیکە لە ناچارییەوە پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنین، بەڵام بە پێشکەوتنێکیگەورە لە ڕکابەرەکانی دیکە ئەو کارەمان کرد، هەڵەبووم ئاستی خولی فەرەنسام بە کەم سەیر دەکرد.

راهێنەرەکەی پاریس سەبارەت بە هەلی بردنەوەی چوار نازناوی وەرزەکەش ئاماژەی بەوەدا ئەوان لە ئێستادا تەنیا جامی سوپەریان بەدەستهێناوە و هەوڵدەدەن بۆ بردنەوە پاڵەوانێتییەکانی تر و ئەنجامدانی کارێک تا ئێستا هیچ یانەیەکی فەڕەنسی لە مێژوودا نەیتوانیوە ئەنجامی بدات.

سەبارەت بە یارینەکردنی مباپێش بەرامبەر لیۆن راهێنەرەکە رایگەیاند، ئەو ناتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، یاریزانەکە بە ئازادانە قسەکانی خۆی دەکات و ئەویش بە هەمان شێوە.