ئەنچلۆتی چی وت پێش یاری کلاسیکۆ؟

PM:02:48:20/04/2024

500 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز یاری دەکەن و مانگی یەکلاکەرەوە لەبەردەمیاندایە.

پێش یاری کلاسیکۆ، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یاریزانە پێکراوەکانیان لە چاکبونەوەدان و بەشدارن لە مەشق و راهێنانەکان، هەست بە دڵخۆشی دەکات بە بوردۆخی یانەکەی.

ئەنچیلۆتی وتی: لەگەڵ بەرشەلۆنە جیاوازیان زۆر نییە و نزیکن لەیەکەوە، بەرامبەر تیپێکی گەورە رکابەری دەکەن و ئەانیش لە بارودۆخێکی زۆر باشدان، پێویستە بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنین.

وتیشی: لە ئێستادا ئاستی یانەکەمان زۆر باشە و مانگی یەکلاکەرەوە لەبەردەمماندایە، میلیتاو و کۆرتوا گەڕاونەتەوە و ئێستا تەنیا ئەوە ماوە تواناکانی ئالابا بەدەستبهێنینەوە.

لەسەر بردنەوەکەیان بەرامبەر سیتی، ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە، کە گرنگی نادات بەو رەخنانەی لەسەر شێوازی یاریکردنیان لێیان گیراوە و پێش دوو رۆژیش لەو یاریە راهێنانیان لەسەر لێدانە سزاکان کردووە.

لەسەر پێکهاتەی یانەکەی بۆ کلاسیکۆ، ئەنچیلۆتی ئاشكرایکرد، ئەگەری هەیە میلیتاو سەرەکی بێت، ڤالڤێردی بە باشترین شێوە ئامادەیە و جێگرەوەی نییە، رۆدریگۆش ئامادەیە بۆ هەموو یاریەک.

خ . ک