PM:01:50:20/04/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شتوتگارت شیفۆنتیک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و سابالێنکا و
رادوکانۆ ماڵئاواییانکرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئاستی کچانی جامی شتوتگارت، ئیگا شیفۆنتیکی
پۆڵەندی بەرامبەر ئیما رادوکانۆی بەڕیتانی یاریکرد.
شیفۆنتیک لە سەرەتاوە بە ئاستبەرزی دەستیپێکرد و بە ئاسانی و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش، شەش بە سێ گێم
بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی رووبەڕووی مارکێتای چیکی
بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند، رایباکینا و کۆستیۆک لە
پاولینی و کۆکۆ گاوفیان بردەوە.
هەریەکە لە شیفۆنتیک و مارکێتا و رایباکینا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی
پاڵەوانێتییەکە، رادوکانۆ و سابالێنکا و کۆکۆ گاوف ماڵئاواییانکرد.
خ . ک