PM:12:09:20/04/2024
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شنەیشل دوپاتیکردەوە دڵخۆش نییە بە ئاستی هەڵبژاردەکەی و هیوادارە بگەنە
قۆناغی داهاتوو.
رازی شنەیشلی راهێنەری خوار 23 ساڵی عێراق دوای بردنەوەیان لە تاجیکستان
رایگەیاند، یاریزانەکانی هەندێک جار لە بارودۆخی ئاسایی خۆیاندا نەبوون و لە
یاریەکەی تایکاندیش هەمان کێشەیان هەبوو.
شنەیشل دەڵێت، بردنەوەیان لە تاجیکستان ئاسان نەبوو چونکە ئەو هەڵبژاردەیە
بەهێزە و خاوەنی چەندین یاریزانی پیشەگەرە بەڵام لە کۆتاییدا توانیان سێ خاڵی گرنگ
بەدەستببێنن.
وتیشی: پلان و بیرۆکەی خۆمان هەیە بەڵام پێکان بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە
پلانەکانمان، هەنگاوێکی باشمان بەڕێکرد و ئەرکمان لە یاری داهاتوو بەرامبەر سعودیە
قورس دەبێت.
رونیشیکردەوە، داوا لە یاریزانەکان دەکات دوو یاری رابردوو لەبیر بکەن و
تەنیا سەرنجیان لەسەر یاریە یەکلاکەرەوەکەیان بێت چونکە ئامانجیان ئەوەیە سەرکەوتن
بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکەن.
دوپاتیکردەوە کە هەڵبژاردە عێراقییەکان لە کاتی بەشداریکردن لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا
راستەوخۆ ناچنە ناو کەش و هەوای یارییەکانەوە بەڵام یاری لە دوای یاری ئاستیان
باشتر دەبێت.
خ . ک