کۆبوونەوەی چارەنووسی چاڤی کەی ئەنجامدەدرێت؟

PM:06:15:18/04/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا دوابەدوای یاری کلاسیکۆ بڕیاری کۆتایی سەبارت بە راهێنەری داهاتووی بەرشەلۆنە دەدات و هەوڵەکانیشی بۆ مانەوەی چاڤی دەخاتەگەڕ.

لە ئێستادا یانەکەی کەتەلۆنیا گرنگی بە یاریی هەفتەی داهاتوویان دەدەن لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر ریاڵ مەدرید، چونکە بردنەوە وا دەکات بەرشەلۆنە جیاوازییەکەی لەگەڵ یانەکەی مەدرید بکات بە پێنج خاڵ و کێبڕکێی پاڵەوانێتییەکە گەرمتر دەبێت، هەر ئەنجامێکیش جگە لە بردنەوە مانای ماڵئاوایی کردنیانە لە کێبڕکێی خولەکە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش، دوای یارییەکەی یەکشەممەی داهاتووی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، خوان لاپۆرتا ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ چاڤی دەکات سەبارەت بە داهاتوو بۆ ئەوەی بزانێت ئایا هیچ چانسێکی هەیە تا راهێنەرەکە لە بڕیارەکەی پەشیمان بکاتەوە یاخود نا.

هەر بەپێی رۆژنامەکە ئەگەر بەرشە لە مێرەنگی بباتەوە، پێداگری لاپۆرتا بۆ گۆڕینی ڕای چاڤی زیاتر دەبێت، بەڵام لە هەر بارودۆخێکدا سەرۆکەکە سەرەتا دەیەوێت چاڤی بهێڵێتەوە، ئەگەرنا بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێت.

لە راپۆرتێکی پێشووتردا مۆندۆ، ڕافا مارکێزی ڕاهێنەری تیپی دووەمی بەرشەلۆنەی وەک بژاردەی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی چاڤی لە ئەگەری ڕۆیشتنی ئەو راهێنەرە دەستنیشان کردووە.