بەرشەلۆنە یەکەمین هەنگاوی نا بۆ گەڕاندنەوەی ئۆلمۆ

PM:05:20:18/04/2024

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت ئۆلمۆ بگەڕێنێتەوە یانەکەی و بۆ ئەو مەبەستەش دانوستانی لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی کردووە.

ئۆلمۆ کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیای تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنەیە لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی دینامۆ زاگرێب کرد و لەڕێی ئەو یانەیەشەوە خۆی بە تۆپی پێی ئەوروپا ناساند، ئۆلمۆ کە جارێک چانسی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە هەبوو بەڵام پەیوەندی بە لایپزیگەوە کرد و لە ئێستادا لەگەڵ ئەو یانەیەدا دەدرەوشێتەوە.

ئەستێرەکە لە ساڵی 2017ەوە یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات لە ئێستادا ئارەزووی گەڕانەوەی دەکات بۆ بەرشەلۆنە و یانە ئیسپانییەکەش هەمان خواستی هەیە.

هەوڵەکانی یانەکەی کەتەلۆنیا بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە دەستی پێکردووە و لە چەند رۆژی رابردوو یەکەم دانوستان لەگەڵ باوک و بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە ئەنجامدرا، هێشتا دیار نییە دەرئەنجامی ئەم دیدارە چی بووە، بەڵام دەرخەری خواستی زۆری بەرشەلۆنەیە بۆ ئەستێرەکە.

ئۆلمۆی 25 ساڵان کە بەشێکی ئەم وەرزە تووشی پێکان بوو، لە 22 یاریدا لەگەڵ لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستیشی هەیە.