ئینریکی و مباپێ شەڕیانە

PM:01:51:29/03/2024

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی بە یەدەگ کردنی دژایەتی مباپێ دەکات و یاریزانەکەش نیگەرانە لە بڕیارەکان.

لە چەند هەفتەی رابردوودا لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی چەندین جار بە تایبەت لە یارییەکانی خولی فەرەنسا کیلیان مباپێی کردووەتە سەر کورسی یەدەگ.

لە بەرامبەر ئەوەشدا، رۆژنامەکان بەردەوام باسیان لەوە کردووە کە مباپێ هیچ کاردانەوەیەکی خراپی نەبووە بەڵام ئێستا بارودۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لو باریزیان بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە فەرەنسیەکە بۆی دەرکەوتووە هۆکاری یەدەگکردنی پەیوەندی بە بڕیاری جێهێشتنی پاریسەوە هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، مباپێ لە ئێستادا زۆر نیگەرانە لەو بڕیارانەی ئینریکی راهێنەر و دەزانێت لەسەر داواکاری ناسر خلێفی سەرۆک کراوەتە یەدەگ و پشتی پێ نابەسترێت لە خولی فەرەنسا.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئینریکی تەنانەت بیری لەوە کردووەتەوە لە یاری کلاسیکۆی ئەم هەفتەیەی خولی فەرەنسا بەرامبەر مارسیلیا، مباپێ وەک یاریزانی سەرەکی یاری پێنەکات کە ئەوەش نیگەرانیەکانی ئەو یاریزانە زیاتر دەکات چونکە ئەو یاریە تایبەتترینە بۆ هەموو یاریزانێکی پاریس سان جێرمان لەبەرئەوە چاوەڕێ دەکرێت کاردانەوەی ئەستێرە فەرەنسیەکە توندتر بێت دوای ئەو یاریە.

خ . ک