چوار ناو لە لیستی بەرشەلۆنە سڕانەوە بۆ ئەوەی جێگای چاڤی بگرنەوە

AM:10:08:28/03/2024

576 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی زێربی و ناگلیسمان و ئارتێتا و تۆخێل لەناو پاڵێوراوانی بەرشەلۆنە نەماون تا جێگای چاڤی بگرنەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چوار ناوی لە لیستی ئەو ڕاهێنەرانەدا دەرهێنا کە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپەکە، دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاری ڕۆشتنی دا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاویکردەوە، ڕۆبێرتۆ دی زێربی ڕاهێنەری ئیتاڵی کە ڕاهێنەری یانەی برایتۆنی ئینگلیزییە، چیتر لەنێو بژاردەکاندا نییە بۆ جێگرتنەوەی چاڤی لە بەرشەلۆنە.

ئاماژەی بەوەش کردوووە، هەمان شت بۆ میکێل ئارتێتا ئیسپانی و ڕاهێنەری ئارسناڵ و هەورەها تۆماس توخێل و جولیان ناگلسمان دەگونجێت.

سەبارەت بە هۆکارەکانیش مۆندۆ دوپاتیکردەوە، دی زێربی بەهای شکاندی گرێبەستەکەی زۆرە کە 20 ملیۆن یۆرۆیە، ناگلیسمانیش ئەزموونێکی زۆری نییە لە بەڕیوەبردنی یانە گەورەکاندا.

هەروەها دوپاتیکردەوە، میکێل ئارتێتا پێناچێت بتوانێت دەست بەسەر بارودۆخەکەی بەرشەلۆنە بگرێت بەهۆی نەبوونی ئەزموون، تۆماس تۆخێلیش لە بارێکی نا هەمواردایە بەهۆی دوورخرانەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی بایرن.

موندۆ ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا لیستی پاڵیوراوەکان تەنیا سێ ناو هەیە، ئەوانیش هانس فلیکی ئەڵمانی، لویس ئینریکی ئیسپانی و ڕافایل مارکێزی مەکسیکین .