AM:01:12:07/03/2024
1452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی چارەکی پاش یەکسانبوونی لەگەڵ لایپزیگ.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، ڕیاڵ مەدرید لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداری لایپزیگی کرد.
تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، تا ڕادەیەک لایپزیگ باشتر بوو، بەڵام هیچ گۆڵێک نەبینرا و تایمەکە بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەمیش یانە ئەڵمانییەکە ئاستی باشتر بوو، زیاتر دەگەشتنە سەر گۆڵەکەی لونین، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڤینیسیۆس بە پاسێکی جوانی بێلینگهام لە خولەکی 65 گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد، زۆری نەخایاند لە خولەکی 68 ویڵی ئۆربان ئەنجامەکەی بۆ لایپزیگ یەکسانکردەوە، پاش ئەو گۆڵەش یانە ئەڵمانییەکە چەند هەواڵێکی تریاندا بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
لە ئەنجامدا بە پشت بەستن بە یاری پێشوو ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بوو، سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد.