PM:03:49:30/09/2023
15412 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی نرخی بلیتەکانی یاریگا
بەرزدەبنەوە و ئەوەش هاندەرانی ئینتەر میامی نیگەران دەکات.
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی
بلیتیەکان بۆ وەرزی داهاتوو قەیران لە نێوان هاندەرانی ئینتەر میامی دروستکرد، ئەمەش
لەبەر ڕۆشنایی خواستێکی زۆر بۆ شوێنکەوتنی بینینی یاریەکانی ئەو ئەفسانە زیندووە.
بابەتەکە دوای ئەوە دەستی پێکرد کە یانەکە خاوەنەکەی خۆرخی
ماسی بازرگان و دەیڤید بێکهامی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئینگلتەرایە، کارگێرانی
ئینتەر میامی ئیمەیڵێکیان بۆ هاندەرانیان نارد کە وردەکارییەکانی نرخی نوێکردنەوەی
بلیتەکانی تێدابوو.
هەرزانترین بلیت لەم وەرزەدا 485 دۆلار بوو بەڵام
کاریگەری مێسی وایکرد نرخی بلیتەکان بەرز ببنەوە بۆ884 دۆلار ئەمەش بۆ 17 یاری یانەکەیەواتە 52 دۆلار بۆ هەر یارییەک لە شوێنێک
لەپشت گۆڵەکانەوە چونکە نرخەکان بەپێی شوێنەکان بەرزتر دەبنەوە.
سەبارەت بەو کورسیانەی کە دیمەنێکی فراوانتر دەڕەخسێنن،
نزیک لە هێڵی ناوەڕاست لەگەڵ شوێنی چوونە
ژوورەوە ی یاریزانان بۆ یاریگا یان شوێنێک
کە خواردن و خواردنەوە دابین بکات، نرخەکانیان لە 3600 دۆلارەوە بۆ 7650 دۆلار بەرزبووەتەوە،
هەروەها زیادبوونی هاوشێوە لە زۆربەی کورسییە گرانبەهاکاندا هەیە.