PM:02:42:30/09/2023
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی کێزا دەدات لە مێرکاتۆی زستانەدا تا بیکاتە شوێنگرەوەی سانچۆ.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان دوپاتیانکردەوە، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ جادۆن سانچۆی یاریزانی یانەکەیان دەگەڕێن چونکە ئەو یاریزانە لە یانەکەیان نامێنێتەوە.
تۆڕی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد فریدریکۆ کێزای یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیان کردووەتە ئامانج کە بیکەنە شوێنگرەوەی سانچۆ.
تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، ئامانجی شەیتانە سوورەکان ئەوەیە کە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا بەهەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ کێزا ئیمزا بکات بە شێوازی هەمیشەیی.
رونیشیکردووەتەوە، یاریزانە ئیتاڵیەکە بووەتە بژاردەی یەکەمی مانچستەر یونایتد و بەرپرسانی ئەو یانەیەش بڕی 52 ملیۆن پاوەندیان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە.
رونیشیکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە ئامادەییان تیادایە مووچەی هەفتانەی 120 هەزار پاوەند بۆ کێزا ئامادەبکەن ئەگەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات لە کاتێکدا مووچەی ئێستای لە مان یونایتد تەنیا 80 هەزار پاوەندی هەفتانەیە.
خ . ک