ئەنچیلۆتی هۆشداری دەداتە ڤینیسیوس

PM:02:06:30/09/2023

524 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هۆشداری دەداتە ڤینیسیوس لەوەی ساڵی ڕابردوو کردویەتی نابێت ئەمساڵ بیکات.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، هۆشدارییەکی ئاراستەی ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری بەڕازیلی کرد، پێش ئەوەی ڕووبەڕووی جیرۆنا ببێتەوە، لە قۆناغی هەشتەمی خولی ئیسپانیا.

بەگوێرەی تۆڕی ناوەندی بەرگری ئیسپانیا، ئەنچیلۆتی نیگەرانە لە ڤینیسیۆس، ئەمەش وای لێکردووە ئاگاداری بکاتەوە لەوەی کە چی چاوەڕێی دەکات لە یاریگای مۆنتیلیڤی بەرامبەر جیرۆنا.

لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەیاندا، ڤینیسیۆس بەهۆی ئیستفزازیەوە کرایە دەرەوە، ئەمەش باجێکی زۆری بە یانەکەی دا، ڕیال مەدرید ئەم یارییەی بە ئەنجامیچوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ دۆراند.ئەنچیلۆتی پێشتر ڤینیسیۆسی ئاگادار کردەوە کە ئەم ئیستفزازییانە دووبارە دەبنەوە، جا چ لە یاریگا یان لە ڕێگەی لێدانی یاریزانانی جیرۆنا.

ئەنچیلۆتی ترسی ئەوەی هەیە ڤینیسیۆس بەشێوەیەکی هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو یارییەکە جێبهێڵێت، بۆیە هەوڵدەدات یاریزانەکە لەڕووی دەروونییەوە ئامادەبکات، بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی لەسەر یاریگا بێت.