بەرشەلۆنە یاری لوتکەی لە سیڤیە بردەوە و بە کاتی چووە پێشەنگ

AM:12:21:30/09/2023

908 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئیسپانی.. بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی سیڤەیەی بردەوە و بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگی لالیگایە

لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانی و لە یاری لوتکەی ئەم هەفتەیەی لالیگا بەرشەلۆنە  میوانداری یانەی سیڤیەی کرد.

لە گێمی یەکەمدا ئاستی هەردوولا تا ڕادەیەک لەیەکتر نزیکبوو یاریەکی هاوسەنگبینرا ، بەڵام رافینها نەیتوانی درێژە بە یاریەکە بدات و هەر زوو لە لایەن چاڤی هێرناندێزەوە و لە خولەکی 37 گۆڕانکاری پێکرا ، و گێمی یەکەم بە یەکسانی و بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو لا بە کۆتا هات

لە گێمی دووەمدا سیڤیە دوو گۆرانکاری ئەنجامدا بە هیوای تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری سیڤیە لە خولەکی 76 بە هەڵە گۆلێکی لە خۆیان تۆمار کرد، سەرنجام و دوای هەوڵەکانی هەردوو لا یاریەکە هەر بەم ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتای پێهات

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و چاوی لە ئەنجامی یاری نێوان ریال مەدرید و جیرۆنایە .