یاریگای یاری کۆتای سوپەری ئەوروپی دیاریکرا

AM:12:23:27/09/2023

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریگای نارۆدۆوی پۆڵەندی میوانداری یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپای 2024 دەکات.

یەکێتی تۆپی پێی پۆڵەندا ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەیدا لە شاری لیماسۆل ڕێککەوتوون کە یارییەکەی جامی سوپەری ئەوروپای 2024 لە یاریگای نارۆدۆو لە وارشۆ بەڕێوەدەچێت .

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی پۆڵەندا سێزار کولێزا رایگەیاند کە سوپاسی متمانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکات کە متمانەیان پۆڵندا کردووە کە هاوبەشێکی متمانەپێکراوی کۆمەڵگەی تۆپی پێن لە ئەوروپا.

سێزار کولێزا وتی: خۆشحاڵین بە بەدەستهێنانی ئەم یارییە لە ساڵی 2024 بۆ یاری کۆتایی پێشبڕکێیەکی دیکە لە پۆڵەندا کە هەمان یاریگای پۆڵەندایە کە پێشتر لە ساڵی 2015 میوانداری یاری کۆتایی ئەوروپالیگی کرد کاتێک کە سێڤییا بۆ چوارەم جار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

یاریگای نارۆدۆوی لە ساڵی 2008 دەست بە دروستکردنی کراو لە ساڵی 2012 کرایەوە و یاریگاکە جێگەی زیاتر لە 58 هەزار هاندەر دەبێتەوە .