AM:12:13:27/09/2023
496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شای سعودیە ئیتیحاد بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی حەوت گۆڵ
بەرامبەر شەش گۆڵ لە خولدی بردەوە و گەیشتە
قۆناغی 16 .
لە قۆناغی 32 جامێ شای سعودیە یانەی ئیتیحاد بە بێ ئامادەبوونی کەریم
بنزیمە رووبەروی یانەی خلود بوویەوە .
لە تایمی یەکەم یانەی ئیتیحاد باشتر بینرا و لە خولەکی 18 رۆبێرتۆ دیاس بە
هەڵە گۆڵی پێشکەوتنی بەخشیە یانەی ئیتیحاد و لە خولەکی 40 یارییەکە ماریانۆ ڤازکێز
گۆڵی یەکسان بوونی یانەی خلود تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم سەرەرای هەوڵەکانی یانەی ئیتیحاد بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە
هەژاندی تۆری گۆڵی یانەی خلود تایمی دووەم بە هەمان ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتای
هات.
لە تایمی زیادکراودا ئەنجامی یارییەکە هیچ گۆرانکارییەکەی بەسەرە نەهات و
سەرەنجام پەنابرایە بەر لێدانی یەکلاکەرە و یانەی ئیتیحاد بە حەوت گۆڵ بەرامبەر
شەش گۆڵ لە یانەی خلودی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16 جامی شای سعودییە.
لە یارییەکی تری هەمان پاڵەوانێتی یانەی فەیسەڵی رووبەرووی یانەی تائی
بوویەوە وە یارییەکەشی بە دوو گۆڵی بێوەلام لێبردەوە و گەیشتە قۆناغی شانزەی جامی
شای سعودیە.