جامی شای سعودییە.. هیلال سەکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو

PM:08:27:25/09/2023

584 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای سعودییە هیلال بە گۆڵێکی بێوەڵام لە جەبەلەینی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 .

لە یارییەکانی قۆناغی 32 جامی شای سعودییە یانەی هیلالی پاڵەوانی پێشووی جامەکە بەبێ ئامادەنەبوونی نەیمار دا سیلڤا رووبەرووی یانەی جەبەلەینی سعودی بوویەوە.

لە تایمی یەکەم یانەی هیلال باشتر بینرا و توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و چەندین هەلی گۆڵکردن دروستکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندی تۆڕی گۆڵی یانەی رکابەر.

لە تایمی دووەم یانەی هیلال باشتر بینرا و توانیان لە خولەکی 64 ی یارییەکە گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکەن لەلایەن روبن نێڤێس و سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵێک کۆتای هات و هیلال بەم بردنەوەیە گەیشتە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکەی تری هەمان پاڵەوانێتی یانەی نەجمە رووبەرووی یانەی رائد بوویەوە و یاریەکەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە و یانەی نەجمە گەیشتە قۆناخی 16 جامی شای سعودییە.