PM:10:26:26/06/2023
1080 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە کار لەسەر دەستبەرداربوون لە چوار یاریزانی دەکات لە یەک هەفتەدا تا بتوانێت گرێبەستی نوێ ئیمزابکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندوە، کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا پێشبڕکێی کات دەکات و دەیەوێت لە ماوەی یەک هەفتەدا رزگاری بێت لە چوار یاریزان و بە خێرایی بیانفرۆشێت.
سپۆرت رایگەیاندوە، ئەو چوار یاریزانەی کە یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت بە یەکجاری رزگاری بێت لێیان هەریەکە لە ساموێل ئۆمتیتی و کلیمۆنت لینگلێتی فەرەنسی و سێرجینیۆ دێستی ئەمریکی و ئەلێکسا کۆیادۆیە.
رونیشیکردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە ئەو چوار یاریزانەی بەفەرمی کردووەتە لیستی فرۆشتنەوە تا بتوانێت کەمێک لە خەرجی مووچە لە یانەکە کەمبکاتەوە لە پێناو ئەوەی یاریزانی نوێ لەسەر داوای چاڤی راهێنەر بگوازنەوە.
سپۆرت دەڵێت، ئەگەر یانە کەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو بێت لە فرۆشتنی ئەو چوار یاریزانە ئەوا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەگەڕێتەوە خەزێنەی یانەکە و لە سزای یاسایی دارایی دەردەچن و لەو کاتەشدا دەتوانن گرێبەستی نوێ ئیمزا بکەن و ناوی یاریزانی نوێش تۆمار بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، لینگلێت نزیکە لەوەی ببێتە یاریزانی هەمیشەیی تۆتنهام و ساموێل ئۆمتیتیش بەڕێژەیەکی زۆر نزیکبووەتەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی لیۆن، دێست و کۆیادۆ تا ئێستا داهاتوویان دیار نییە.
خ . ک