PM:05:06:29/09/2021
2308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاپیلۆ و ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بردنەوەى ئەتلەتیکۆ لە میلان بە مەترسیدار و دزیکردنلە یاری تۆپی پێ دەزانن.
لە لێدوانیکدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت، فابیۆ کاپیلۆ ئیتاڵی ڕایگەیاند، یانەى
میلان بە شێوەیەکی باش بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریکرد و دیمەنی لێدانە سزاکەش
گوماناوییە و ئەوەى ڕوویدا بۆ تۆپی پێ مەترسیدارە.
کاپیلۆ ئاماژەى بەوەشدا، ناوبژیوانانی ڤار هاوکاری تەواوی ناوبژیوانی
یەکەمی یاریگا نەبوون و ناکرێت لە یارییەکی لەو شێوەیەدا بڕیاری نەگونجاو بدرێت و
لێدانێک هەژماربکرێت لە بنەڕەتدا بوونی نەبووبێت.
لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا هێرشی توندیان کردە سەر ناوبژیوانی
یارییەکە و دووپاتیکردەوە لێدانە سزاکە نا درووست بووە و دزییەکی ئاشکرایە لە تۆپی
پێدا ڕوودەدات.
ڕۆژنامەکان بە گشتی و لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بە تایبەتی ئاشکراشیکرد، کردنە دەرەوەى
کیسی لە لایەن ناوبژیوانەوە جێی گومان
بووە و شاکیری تورکی دەستەى ناوبژیوانانی ڤار وەک پێویست کاری خۆیان ئەنجامنەداوە
و ئەوەى بەرامبەر میلان کرا دەبێت پێداچوونەوەى بۆ بکرێت و هەڵەی لەو جۆرە لە
داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.