بنزیمە چەند ژمارەیەکى نوێى تۆمارکرد

AM:10:26:29/09/2021

1732 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەریم بنزیمە بە 72 گۆڵ ڕەئول گۆنزالێسى تێپەڕاند و 17 وەرزیشە لەسەریەک لە چامپیۆنز لیگدا گۆڵ تۆماردەکات.

لە یارییەکەى بەرامبەر شیریف لە چامپیۆنز لیگدا، کە ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى دۆڕاند، کەریم بنزیمە تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدى تۆمارکرد.

بەمەش بنزیمە ژمارەى گۆڵەکانى لە چامپیۆنز لیگدا بۆ 72 گۆڵ بەرزکردەوە و بوو بە چوارەم گۆڵکارى مێژوویى خولەکە و ژمارەکەى ڕەئول گۆنزالێسى تێپەڕاند، کە ئەم 71 گۆڵى هەیە.

هاوکات تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، بنزیمە 17 وەرزە لەسەریەک لە چامپیۆنز لیگدا گۆڵ تۆماردەکات.

ئۆپتا ئاماژەى بەوەشکردووە، بنزیمە یارى 50ى لە چامپیۆنز لیگدا لە یاریگاى یانەکەیدا ئەنجامدا، کە لەو ماوەیەدا 36 گۆڵى تۆمارکردووە، تەنیا ڕۆناڵدۆ و ڕەئول لە پێشیەوەن، کە ڕۆناڵدۆ 54 گۆڵ و ڕەئول 46 گۆڵیان تۆمارکردووە.

گ . ف

UEFA Champions League on Twitter: "ℹ️ Champions League goals: ⚽️7⃣2⃣ Karim Benzema ⚽️7⃣1⃣ Raúl González #UCL… "