PM:11:28:05/06/2023
428 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە لە هیچ شتێک ناترسن و ئامانجیان بردنەوەی نازناوەکەیە و گواردیۆلا باشترین راهێنەرە.
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان پێش دەستپیکردنی ئامادەکارییەکانیان بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە ئێستاوە بیر لە یاریەکەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی دەکەنەوە و پلانەکانیان ئامادە دەکەن بۆ ئەو یاریە.
ئینزاگی وتی: گەشتێکی دوور و درێژمان کرد تا گەیشتین بە یاری کۆتایی و هەنگاوی زۆر باش و قورسمان بڕیوە، گرنگترین یاریە لە ژیانماندا بۆ من و یاریزانەکانم و تا ئێستا کاری گەورەمان ئەنجامداوە.
دوپاتیکردەوە کە هیچ ترسێکی نییە و پیپ گواردیۆلاش باشترین راهێنەری جیهانە و مانچستەر سیتیش لە ئێستادا بەهێزترین یانەیە و ساڵانێکی زۆرە بەدوای نازناوی چامپیۆنز لیگدا دەگەڕێن بەڵام ئەوانیش دەیانەوێت ئاستێکی نایاب بەرامبەریان پێشکەش بکەن.
وتیشی: ناتوانم هیچ پێشبینیەک یان رێژەیەک بۆ ئەنجامی یاریەکە دابنێم و مان سیتی لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا پێنج جار نازناوی پریمەر لیگی بەدەستهێناوە و دەبێت بە وریاییەوە یارییان بەرامبەر بکەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا بڕیاری لەسەر ئەوە نەداوە کە لوکاکۆ یان دزیکۆ کامیان سەرەکی دەبن و تەنانەت بڕیاری لەسەر هێڵی بەرگری و ناوەراست نەداوە و بوونی بژاردەی زۆر لەبەردەم راهێنەردا کاریگەری زۆر باشی دەبێت.
خ . ک