کام خول زۆرترین یاریزانی تازەپێگەیشتووی تیادایە؟

PM:02:55:30/05/2023

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئیسپانیا زۆرترین یاریزانی تازە پێگەیشتووی تیادایە کە ژمارەیان 289 یاریزانە.

رابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا داتایەکی نوێی لەسەر پلانەکانی خولەکەیان لە پێناو باشتر کردن و گەشەپێدانی یاریزانە تازە پێگەیشتووەکان بڵاوکردەوە کە بە پرۆژەی لا لیگا ئیبۆلسۆ ناسراوە.

رابیتەکە رایگەیاندوە، لە خولی ئیسپانیا زۆرترین یاریزانی لاو زۆرترین یارییان ئەنجامداوە لە نێو پێنج خولەکەی ئەوروپا کە ژمارەیان 289 یاریزانە بەڕێژەی لە سەدا 17 لەکاتێکدا خولی فەرەنسا لە پلەی دووەمدا بووە بە ڕێژەی لەسەدا 12 و پریمەر لیگ بەڕێژەی لە سەدا 11 و بۆندسلیگا لە سەدا حەوت و ئیتاڵیا بەڕێژەی لە سەدا پێنج لە پلەکانی سێیەم تا پێنجەمدا بوون.

ئاماژەیان بەوەشداوە، خولی ئیسپانیا زۆرترین رێژەی یاریزانی لاوی هەیە لەنێو پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بە ڕێژەی لە سەدا 21 و پۆینت 21، هەروەها زۆرترین رێژەشیان هەیە لە بازاڕی گواستنەوەدا بەڕێژەی لە سەدا 22 لە کاتێکدا کە پریمەر لیگ لە پلەی دووەمدایە بە ڕێژەی لەسەدا 14 کە یاریزانە لاوەکانیان لە بازاڕی گواستنەوەدان و دواتر خولی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دێن لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەم.

خ . ک