تۆخێل داوای یاریزانێکی ئینگلتەرای کردووە

PM:02:11:30/05/2023

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل پەیوەندی بە دیکلان رایسەوە کردووە تا بۆ وەرزی داهاتوو درێسی بایرن بپۆشێت.

تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاندوە، تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەی بایرن میونشن لە ئێستاوە کارەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.

تۆڕەکە رایگەیاندوە، تۆخێل خودی خۆی بەشداری لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی داهاتوودا دەکات و لە ئێستاشدا ئامانجێکی یانەی ئارسناڵی کردووەتە ئامانج.

ئاشكرایکردووە، تۆخێل پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دیکلان رایسی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی وێستهام یونایتد کردووە و داوای لێکردووە بۆ وەرزی داهاتوو درێسی بایرن میونشن بپۆشێت.

سکای دوپاتیکردووەتەوە، پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا گواستنەوەی ئەو یاریزانە یەکلابکاتەوە چونکە چەند یانەیەکی تریش بەتایبەت ئارسناڵ هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

رونیشیکردووەتەوە، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی یانەی بایرن میونشن بە دوورخستنەوە و گۆڕینی پۆستی چەند بەرپرسێک هیچ کاریگەریەکی لەسەر جوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەی رایس نابێت.

خ . ک