AM:10:10:30/05/2023
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس جۆکۆڤیچ و ئەلکاراز و سینەر گەیشتنە قۆناغی دووەم و
دۆمینیک سیم ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی،
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر کۆڤاسیڤچی ئەمریکی یاریکرد.
جۆکۆڤیچ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و دوای دوو کاتژمێر و 27 خولەک توانی
یاریەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بباتەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە سێ،
شەش بە دوو، حەوت بە شەش گێم بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، دۆمۆنیک سیمی نەمساوی رووبەڕووی پیدرۆ کاشینی
ئەرجەنتینی بووە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر سێ کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.
کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر کۆبۆلی ئیتاڵی یاریکرد و بە ئاسانی
بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، یانیک سینەری ئیتاڵیش لە ئەلیکساندەر مولەری فەرەنسی
بردەوە.
بەم ئەنجامانە، هەریەکە لە جۆکۆڤیچ و ئەلکاراز و سینەر و کاشین سەرکەوتنیان
بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەکە بەدەستهێنا و سیم و کۆبۆل و مولەر ماڵئاواییانکرد.
خ . ک