بەرشەلۆنە چاوەڕێی سێ سیناریۆ دەکات

AM:08:29:30/05/2023

824 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ سیناریۆ چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکات لە یوفاوە کە توندترینیان دوورخستنەوەی دەبێت لە چامپیۆنز لیگ.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا چاوەڕێی هەڵوێستی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکەن لەسەر بابەتی دۆسیەی بەرتیلدان بە خوسی نیگێرای جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا کە بڕەکەی حەوت ملیۆن یۆرۆ بووە.

موندۆ دوپاتیکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە لە هەفتەکانی داهاتوودا بڕیارێل لە یوفاوە وەردەگرێت سەبارەت بەو دۆسیەیەو سێ سیناریۆش چاوەڕێی چارەنووسی یانە کەتەلۆنیەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، سیناریۆی یەکەم ئەوەیە کە هیچ سزایەکی یانە کەتەلۆنیەکە نەدرێت و ئەوەش باشترین دەبێت بۆ یانە کەتەلۆنیەکە ئەگەر بیسەلمێنن کە هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە و لەو کاتەدا دۆسیەکە دادەخرێت.

ئاشكراشیکردووە، سیناریۆی دووەم  کە ترسناکترینە لەو بابەتەدا ئەوە دەبێت یانە کەتەلۆنیەکە لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دووردەخرێتەوە ئەگەر بسەلمێنرێت ئەو یانەیە لەپێناو کڕینەوەی ئەنجامی یارییەکان و کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دروست کردبێت کە ئەوەش نەک زیانی دارایی بەڵکو زیان بە وێنەی یانەکە دەگەینێت و یاریزانە ئاستبەرزەکانیش لە پەیوەندیکردن بەو یانەیە دووردەکەونەوە.

موندۆ سیناریۆی سێیەمی بەوە باسکردووە کە کردنەوەی دۆسیەیەکی جیاواز دەبێت بەرامبەر بەرشەلۆنە بەوەش ئەو یانەیە هیچ سزایەک نادرێت و یوفا چاوەڕێی ئەو بڕیارە دەکات کە لە دادگاکانی ئیسپانیاوە دەردەچێت.
خ . ک