گواردیۆلا و مانچستەر سیتی لە کێشەدان

PM:10:46:29/05/2023

744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا لە کێشەدایە و ئامانجی ئەوەیە سێ ئەستێرەی یانەکەی لە پێکان بگەڕێنەوە بۆ یاریەکەی شەممە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و جاک گریلیچی ئینگلیزی و رۆبن دیازی پورتوگالی یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی تووشی پێکانێکی سووک بوون.

رۆژنامەکە رونیکردووەتەوە، بەشداری کردنی ئەو سێ یاریزانەی مانچستەر سیتی لە یاری یانەکەیان بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا مسۆگەر نییە کە بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

دەشڵێت، گواردیۆلا دەیەوێت ئەو سێ یاریزانە بە خێرایی چارەسەر بکرێن تا بەشداری ئەو یاریە بکەن و مەترسی لەسەر یانەکەی دروست نەبێت لەو یاریە گرنگەدا.

دوپاتیشیکردووەتەوە، ئامانجی گواردیۆلا ئەوەیە لەم وەرزەدا هەر سێ نازناوەکە بەدەستبهێنێت هاوشێوەی مانچستەر یونایتد کە لە رابردوودا ئەو کارەی ئەنجامداوە لە کاتێکدا بووەتە پاڵەوانی پریمەر لیگ و ئێستاش چاوی لەسەر جامی یەکێتی ئینگلتەرا و چامپیۆنز لیگە.

بڕیارە شەممەی داهاتوو یانەی مانچستەر سیتی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەڕووی مانچستەر یونایتد ببێتەوە لە یاریگای ویمبڵی، لە 10ی مانگی داهاتووشدا بەرامبەر ئینتەر میلان یاریدەکات لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگدا لە شاری ئستەنبولی تورکیا.
خ . ک