PM:06:46:29/05/2023
648 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی عێراق نەورۆز سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە دهۆک بە
دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای نێودەوڵەتی
سلێمانی میوانداری یانەی دهۆکی کرد.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، وەلید سەلمان
لە خولەکی 31 گۆڵەکەی نەورۆزی کرد، رێوان تێلێس لە خولەکی 41 گۆڵی یەکسانی بۆ
نەورۆز کردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 61 ئافۆلابی ئۆکێکی گۆڵی دووەمی نەورۆزی تۆمارکرد
و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە دهۆک بردەوە.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی کارەبا رووبەڕووی یانەی کەربەلا بووەوە و بە
گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەم ئەنجامانە، یانەی دهۆک بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی شەشەمی
ریزبەندیدایە، نەورۆز 41 خاڵی هەیە و لە
پلەی 12 دەبینرێت.
خ . ک