گواردیۆلا پەیوەندی بە نەیمارەوە کردووە

PM:05:54:29/05/2023

608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا پەیوەندی بە نەیمارەوە کردووە بەڵام هەلی پەیوەندیکردنی بە مان سیتیەوە زۆر کەمە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ڕایگەیاند کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ئەنجامداوە تا لەبارەی بارودۆخی یاریزانەکە دڵنیاببێتەوە.

بەڵام ئەو ڕۆژنامە فەڕەنسیە دوپاتیکردەوە کە ئەگەری پەیوەندیکردنی نەیمار بە مانچستەرسیتیەوە لەم هاوینەدا زۆر لاوازە.

گرێبەستەکەی نەیماری 31ی ساڵ لەگەڵ پاریس سان جێرمان هاوینی 2025 کۆتایدێت و مەرجێک لەگرێبەستەکەیدا هەیە کە ڕێگە بە یاریزانەکە دەداتهاوینی 2027 یانە پاریسیەکە جێبهێڵێت.

لەماوەکانی ڕابردوو دەنگۆکان باسیان لەوەدەکرد کە یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت دەستبەرداری نەیمار بێت و چەندین یانەی گەورەی وەک چێڵسی و مان یونایتد گرنگی بەگواستنەوەی دەدەن.

نەیمار ماوەی شەش وەرزە بەدرێسی پاریس سان جێرمانەوە یاری دەکات کە هاوینی 2017 لە بەرشەلۆنەوە بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە یانە پاریسیەکە.