میسى هەڵوێستى خۆى بە یاریکرد لە دەرەوەى ئەوروپا یەکلاکردووەتەوە

PM:04:01:25/01/2023

988 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسى هەڵوێستى خۆى بە یاریکرد لە دەرەوەى ئەوروپا یەکلاکردووەتەوە و دەیەوێت لە بەرزترین ئاستى یاریکردن لە ئەوروپا بەردەوامبێت.

ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، هەرچەندە چەند یانەیەک لە سعودیە و ئەمریکاوە چاوەڕوانى لیۆنێل میسى ئەستێرەى یانەى پاریس سان جێرمان دەکەن، بەڵام یاریزانە ئەرجەنتینیەکە وازى لە بیرۆکەى یاریکردن لە بەرزترین ئاستى یاریکردن لە ئەوروپا نەهێناوە.

لیکیپ ئاماژەى بەوەکردووە، لەگەڵ ئەمەشدا میسى ئیمزاى لەسەر گرێبەستە نوێکەى لەگەڵ پاریس نەکردووە و خوێندنەوە بۆ تەواوى بەندەکانى گرێبەستەکە دەکات.

لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا مشتومڕێکى زۆر لەسەر هەنگاوى داهاتووى میسى لە ئارادابوو، چ بە نوێکردنەوەى گرێبەستەکى لەگەڵ پى ئێس جى، یان سەرنجڕاکێشانى بە ئۆفەرە سعودى و ئەمریکیەکان، یان گەڕانەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى.

گرێبەستەکەى میسى لە 30ى حوزەیرانى داهاتوو کۆتایى دێت، هەرچەندە بژاردەى نوێکردنەوەى تا هاوینى 2024 هەیە، بەمەرجێک میسى ڕازیبێت.

میسى 35 ساڵ لە هاوینى 2021دا بەبێ بەرامبەر پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، دواى ئەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هەمان کاتدا کۆتایى هات.

گ . ف

Journalist Gerard Romero says Messi has doubts about his renewal with PSG | Marca