رۆناڵدۆ جارێکیتر شۆککرا

AM:09:19:09/12/2022

32764 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ بە بارودۆخێکی باشدا تێپەڕنابێت و جارێکیتر هاندەران داوای یەدەگبونی دەکەن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی پورتوگال بە بارودۆخێکی باشدا تێپەڕنابێت و هاندەران جارێکیتر دژی ئەو یاریزانە وەستاونەتەوە.

پێگەی ئەبۆلای پورتوگالی جارێکیتر راپرسیەکی بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی پورتوگال ئەنجامداوە لەسەر سەرەکی یان یەدەگبونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر مەغریب لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال.

پێگەکە دواتر ئەنجامی راپرسیەکەی ئاشکرا کردووە و دەرکەوتوە کە لە ڕێژەی لە سەدا 93 پۆینت نۆی هاندەران پێیانباشترە کە رۆناڵدۆ لەو یاریەشدا یەدەگ بێت.

ئاماژەی بەوەداوە، ڕێژە کەمەکەش کە لە سەدا شەش و پۆینت یەکە لەگەڵ سەرەکیبوونی رۆناڵدۆدان و ڕێژە زۆرەکەش داوای سەرەکیبوونی جۆنکالۆ رامۆسیان کردووە.

پێش یاری رابردوووی هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر سویسرا لە قۆناغی 16ی مۆندیال هەمان پێگە راپرسیەکی ئەنجامدا لەسەر هەمان بابەت و ڕێژەی لەسەدا 70ی هاندەران داوای یەدەگبونی رۆناڵدۆیان کردبوو بەڵام ئەمجارە ڕێژەی ئەواەی دژی سەرەکیبونی رۆناڵدۆن زیادیکردووە.

خ . ک