سێ خاڵ هۆکارى دوورخستنەوەى ڕامۆسن لە مۆندیال

PM:06:20:12/11/2022

976 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لە هۆکارەکانى دوورخستنەوەى ڕامۆس لە جامى جیهانى 2022ى قەتەر ئامادەبوونى لاپۆرتە.

سێرجیۆ ڕامۆس لە پاڵ داڤید دى خیا و تیاگۆ ئەلکانتارا لە نێوان ئەو یاریزانە ئاست بەرزانەدایە، کە لویسى ئینریکى ڕاهێنەرى ئیسپانیا بانگهێشتى ڕیزى هەڵبژاردەکەى نەکردوون بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى هۆکارى بانگهێشتنەکردنى ڕامۆسى بۆ سێ هۆکار گەڕاندووەتەوە، کە یەکەمیان چاکبوونەى ئیمیریک لاپۆرتە لە پێکانەکەى و ئامادەبوونیەتى بۆ یارییەکانى مۆندیال.

سپۆرت ئاماژەى بەوەکردووە، هۆکارێکى ترى ڕامۆس ئەوەیە، ئینریکى دەیەوێت پەیوەستبێت بە کۆمەڵێک یاریزانەوە، کە متمانەیەکى تەواویان هەیە و تواناى وەرگرتنی بیرکردنەوەکانى ڕاهێنەریان باش بووە لە چەند مانگى دواییدا و دەشیەوێت پارێزگارى لە هەمان کەش و هەواى ژوورى جلگۆڕینى تیپەکەى بکات.

هاوکات ئینریکى دەیەوێت گرەو لەسەر هوگۆ گویلامۆن بکات، کە لە چەند شوێنێکى یاریگادا یارى دەکات و لەم دواییانەدا زۆر باش بەرەوپێشەوەچووە، کە بانگهێشتکردنى ئەمیش هۆکارى سێیەمى دورخستنەوەى کاپتنەکەى پێشووى ڕیاڵ مەدریدە.

گ . ف

Sergio Ramos of Spain national team celebrates a goal during the... | Sergio ramos, Sergio, Soccer players