PM:04:53:01/01/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان ئامانجی گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاوە
بۆ جێگای مارکینۆس.
ڕۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویکردەوە، بەشی وەرزشی پاریس سان جێرمان دەیەوێت یاریزانێک لەخۆبگرێت کە لە یاریکردن
بە پێی ڕاستی باش بێت، بۆ ئەوەی دیوی ڕاستی قووڵایی بەرگری داگیر بکات.
ڕوونیشیکردەوە، پاریس سان جێرمان بەدیلێکی گەنجی دەوێت بۆ
داهاتووی تیپەکە، کە وردە وردە جێگەی مارکینۆسی بەڕازیلی بگرێتەوە، کە بەرگریکار و
کاپتنی تیپەکەیە.
باسی لەوەشکردووە، یانە پاریسییەکە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا
زیاتر لە گرێبەستێکی بەرگریی ئەنجامداوە، وەک میلان سکرینیا، بەڵام لە متمانەی لویس
ئێنریکی ڕاهێنەر دەرچووە.
پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا پێشەنگی لیگ وەنی گرتووە
بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ، بەڵام لە چامپیۆنز لیگ لە دۆخێکی سەختدایەو و تەنیا حەوت
خاڵی هەیە و لە پلەی 25ـە.
بیلال کاکە