هێرشبەرێک مان سیتی جێدەهێڵێت

PM:03:33:01/01/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی لاری نییە لە دەستبەردار بوون لە گرێلیش و تۆتنهام و نیوکاسڵ یونایتدیش دەیانەوێت بیگوازنەوە بە شێوەی خواستن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، جاک گرێلیش یاریزانی باڵی یانەی مانچستەر سیتی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا یاریگای ئیتیحاد بەجێدەهێڵێت، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی لەم دواییەدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێلیش چووەتە ناو بازنەی بەرژەوەندییەکانی تۆتنهام و نیوکاسڵ یونایتد، کە بەنیازن لە زستانی داهاتوودا بەرەو ئەو یاریزانە هەنگاو بنێن بە شێوەی خواستن.

دوپاتیشیکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی موچە زۆرەکەی کە هەفتانە 300 هەزار یۆرۆیە مان سیتی لاری نییە لە دەستبەرداربوونی گواردیۆلاش لەم وەرزەدا متمانەی لە هێرشبەرەکە سەندووەتەوە.

جاک تەمەنی 29 ساڵە، ساڵی 2024 لەگەڵ یانەی مان سیتی نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات، گرێبەستەکەشی لەگەڵیاندا لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت و نرخی لە بازاڕی گواستنەوە 45 ملیۆن یۆرۆیە.
بیلال کاکە