PM:08:40:28/09/2022
1660 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماریا مارکۆڤیچ
دوپاتیکردەوە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری پێڵاوەکانی تۆپی پێ ببێت بۆ
کاری مۆدێلی.
ئانا ماریا مارکۆڤیچی
کچە یاریزانی کرواتی جگە لە تۆپی پێ پیشەیەکی تری هەیە بەڵام کەمتر خۆی سەرقاڵ
کردووە پێوەی کە ئەویش کاری مۆدێلیە و ریکلام بۆ جل و بەرگری کۆمپانیاکان دەکات.
ماریا کە نازناوی
جوانترین کچە یاریزانی پێبەخشراوە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەلی ستار
رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیم دەستبەرداری پێڵاوەکانی یاری تۆپی پێ ببم لە
پێناو کاری مۆدێلی.
ماریا دوپاتیکردەوە
ئارەزووی ئەوە دەکات پارەی زیاتر لەو پیشەیە بەدەستبهێنێت کە خۆشی دەوێت ئەویش
تۆپی پێیە چونکە ئەو وەرزشە یەکەمین خۆشەویستیەتی لە ژیانیدا.
بڵاویشیکردەوە، ئەو
بابەتانەی بە دڵ بووە کاتێک لە رۆژنامەکان بە جوانترین یاریزانی تۆپی پێ باسکراوە
چونکە دڵخۆشبووە کە ئەوەی بیستووە بەڵام کاتێک دواتر بە سەرنجڕاکێشترین یاریزان
باسکراوە بە دڵی نەبووە بەهۆی خێزانەکەیەوە.
ماریا دەڵێت، لوکا
مۆدریچی هاونیشتمانی ئەستێرەی تۆپی پێیە بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشتر دەزانێت
چونکە یاریزانەکە زیاتر ڕێکخراوترە.
خ . ک