ئیتۆ: هەڵبژاردە ئەفریقیەکان دەتوانن مۆندیال بەدەستبهێنن

PM:11:20:22/08/2022

1008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیتۆ رایگەیاند هەڵبژاردەکانی ئەفریقیا لە توانایاندایە مۆندیال بەدەستبهێنن وسەڵاح و مانێش یەکێکن لە باشترینەکانی ئەو کیشوەرە.

ساموێل ئیتۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵ سێی غانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردە ئەفریقیە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2022 لە توانایاندایە نازناوی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستبهێنن.

ئیتۆ دەڵێت، لە ئێستادا کیشوەری ئەفریقیا هەڵبژاردەی زۆر بەهێزی تیادایە کە لە توانایاندایە ئەنجامی باش بەدەستبهێنن و ببنە ژمارەیەکی گەورە لە مۆندیالدا و ئەرکی هەڵبژاردە بەهێزەکانی جیهان قورسبکەن.

دوپاتیشیکردەوە، لە مۆندیالەکانی پێشووتردا هەڵبژاردەی غانا نزیکبو لەوەی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و سەرجەم هەڵبژاردەکانی کیشوەرەکەی خۆشدەوێت و هیوادارە ئەنجامی زۆر باش بەدەستبهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا کە هەریەکە لە محەمەد سەڵاحی میسری و سادیۆ مانێی سەنیگالی یەکێن لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی کیشوەری ئەفریقیا و پێشتریش سەرسام بوە بە جۆرج ویا و ئۆکۆشا و ئۆستن گای.

خ . ک