پاریس چاودێرى دانوستاندنى نێوان بەرشەلۆنە و لیڤا دەکات

PM:03:05:10/07/2022

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان سورە لەسەر گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکى و چاوەڕێى شکستى دانوستاندنەکانى بەرشەلۆنە و بایرن میونشن دەکات.

ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، هێشتا لیڤاندۆڤسکى پۆڵەندى هێرشبەرى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى بژاردەى یەکەمى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسیە لەم گواستنەوەى هاوینەدا، بەمەبەستى بەهێزکردنى هێڵى هێرشبردنى یانەکەى.

لیکیپ ئاماژەى بەوەکردووە، یانە پاریسیەکە بە بەهێزییەوە دانوستاندن لەگەڵ هێرشبەرە پۆڵەندیەکەدا دەکات، گەر گواستنەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى شکست بهێنێت، هاوکات یانەى چێڵسى ئینگلیزیش چاوەڕێى هەمان بابەتە.

باسى لەوەشکردووە، کە لیڤاندۆڤسکى ئارەزوو دەکات پەیوەندى بە بەرشەلۆنە یان چێڵسییەوە بکات، لەوەى لە ڕیزەکانى یانە باڤاریەکەدا بمێنێتەوە.

لیڤا لە دواى کۆتایى هاتنى وەرزى ڕابردووەوە، چەند جارێک لە کۆنفرانسى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکردووە ئارەزوو دەکات لەم هاوینەدا بایرن بەجێبهێڵێت و ئەزمونێکى نوێ تاقیبکاتەوە، بەڵام یانەکەى ڕێگرى لێدەکات و ڕەتیدەکاتەوە تا کۆتایى گرێبسەتەکەى دەستبەردارى بێت، کە هاوینى 2023 دەکات.

گ . ف

Lewandowski sidelined