PM:02:31:12/05/2022
1040 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی پێشەنگە و داهاتی لە 12 مانگی ڕابردوودا 130 ملیۆن دۆلارە و ڕۆناڵدۆش
سێیەمە.
گۆڤاری فۆربس تایبەت بە ئامارە داراییەکان بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی
ئەرجەنتینی و یاریزانی پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی ئەو وەرشکارانە دێت لە جیهاندا
کە کۆی داهاتەکانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات و لە 12 مانگی ڕابردودا 130
ملیۆن دۆلار داهاتی بووە ئەوەش دووبارە کردنەوەى هەمان داهاتە کە لە ساڵی 2019 بەدەستی هێنابوو.
هاوکات فۆربس بڵاویکردەوە، لیبرن جەیمس یاریزانی خولی باسکەى ئەمریکا لە پلەى
دوەمدا دێت و کۆی داهاتە داراییەکانی لەیەک ساڵی ڕابردوودا 121 ملیۆن و 200 هەزار
دۆلار بووە، لە کاتێکدا ڕۆناڵدۆ ئەستێرەى مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە 115 ملیۆن
دۆلار پلەى سێیەمی گرتووە، لە بەرامبەریشدل ڕۆجێر فیدەرێر یاریزانی تێنسی سەر زەوی
سویسری پلەى چوارەمی گرتووە.
وەرزشکارە جیهانییەکان بەهۆی بەناوبانگ بوونیان لەو وەرزشەی ئەنجامی دەدەن
ساڵانە بەهۆی وەرگرتنی موچە و دەستکەوتنی داهاتەکان لە ڕێگە جیاوازەکانەوە دەبنە
خاوەنی سەدان ملیۆن دۆلارو کە لە دوای مووچە زۆرترین داهاتەکانیان بەهۆی ڕیکلامە
بازرگانییەکان و وەبەرهێنانەکانیانەوە دەبێت.