پاڵاوتنی مۆندیال.. فەرەنسا و بۆسنە یەکسانبوون

PM:11:58:01/09/2021

1316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال فەرەنسا نەیتوانی لە بۆسنە بباتەوە و بە گۆڵێک یەکسانبوون.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022، لە کۆمەڵەی چوارەمدا هەلبژاردەی فەرەنسا لەیاریگای خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆسنە و هەرسک بوەوە . 
یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات، لە خولەکی 36 ئیدین دزیکۆ گۆڵەکەی بۆ بۆسنە کرد بەڵام لە خولەکی 39 ئەنتوان گریزمان گۆڵی یەکسانی بۆ فەرەنسا تۆمارکردەوە.
لە هەمان کۆمەڵەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و کازاخستان بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
بەم ئەنجامە، فەرەنسا هەشت خاڵی هەیە و  لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی دەبینرێت، ئۆکرانیاش بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمدایە .
خ . ک