موهەنەد عەلى گەڕایەوە ئەوروپا

PM:04:05:01/09/2021

3180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

موهەنەد عەلى هێرشبەرى هەڵبژاردەى عێراق گرێبەستى لەگەڵ یانەى ئەریسى یۆنانى ئیمزاکرد.

لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، یانەى ئەریسى یۆنانى ئاشکرایکرد بە چەند کاتژمێر پێش کۆتایى هاتنى ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان، گرێبەستى لەگەڵ موهەنەد عەلى ناسراو بە میمى ئیمزاکردووە.

میمى لە ڕاهێنانەکانى هەڵبژاردەى عێراق لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بێبەش بوو، بەهۆى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى لەگەڵ یانە یۆنانیەکە.

میمى لەم دواییانە لە ڕیزەکانى یانەى سیلییەى قەتەرى یارى دەکرد، کە بەخواستن لە یانەى دحێلى هەمان وڵاتەوە پەیوەندى پێوەکردبوو.

میمى 21 ساڵ تا ئێستا بەشدارى 33 یارى نێودەوڵەتى کردووە لەگەڵ هەڵبژاردى عێراق و 17 گۆڵى تۆمارکردووە.

موهەنەد عەلى پێشتر لە ئەوروپا یارى بۆ یانەى پۆرتیمۆنێنسى پورتوگالى کردووە، کە لە کانونى دووەمى 2020دا لە یانەى دوحێلى قەتەرییەوە پەیوەندى پێوەکرد و شەش یارى لەگەڵ ئەنجامدا.

گ . ف

Image