AM:11:13:01/09/2021
1048 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ئەمریکاى کراوە، جۆکۆڤیچ لە نۆیدسکۆڤ ڕونى
بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.
لە قۆناغى یەکەمى جامى ئەمریکاى کراوە بۆ تێنسى سەر
زەوى، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر هۆلگەر نۆیدسکۆڤ ڕونى دانیمارکى یاریکرد.
جۆکۆڤیچى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى
جیهان، بە ئاسانى و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و
سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، گایل مۆنفیسى فەڕەنسى و
فیدریکۆ کۆریاى ئەرجەنتینى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و مۆنفیس بە سێ کۆمەڵەى بێ
بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە.
گ . ف