یاریزانێکی بۆکسێنگ بەهۆی پێکانەوە گیانی لەدەستدا

PM:11:49:25/04/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانێکی بۆکسێن بە ناوی ندێمبۆ بەهۆی بەرکەوتنی زەبرێک بەر دەمو چاوی گیانی لەدەستدا.

ئاردی ندێمبۆ یاریزانی بۆکسێنی کۆنگۆی نەیتوانی لەو یارییە ڕزگاری بێت کە لە یەکێک لەو شەڕانەی لەم دواییانەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامیدا.

بەپێی تۆڕی بێین سپۆرت، ندێمبۆی ئەستێرەی بۆکسێن گیانی لەدەستداوە، لە ئەنجامی ئەو پێکانەی لە 5ی نیساندا تووشی بووە، لە شەڕەکەیدا بەرامبەر نێستۆر سانتانای کوبا.

سانتانا لە شەڕێکدا کە لە شاری میامی بەڕێوەچوو، گورزێکی کوشندەی لە بۆکسێنەرە کۆنگۆییەکە دا، لە ئەنجامدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەوتە حاڵەتی کۆماوە.

ندێمبۆ باوکی دوو منداڵە و لەو کاتەوەی زەبرە کوشندەکەی پێ کەوتبوو بارودۆخی خراپ بوو، هەروەها بە بێ هۆشی لە نەخۆشخانە کەوتبوو، تا دواجار گیانی سپارد.

ئەم هەواڵە شۆکێکی بەسەر هەموو جیهانی بۆکسێندا دروستکرد، وایکرد خەڵک بیر لە مەترسییە سروشتییەکانی ئەم وەرزشە بکەنەوە، لەبەر ئەوەی هەندێک داوای قەدەغەکردنی هەمیشەیی ئەم وەرزشەیان دەکرد بەهۆی مەترسییەکانییەوە.