خولی ئەڵمانیا... لیڤەرکوزن گۆڵبارانی فرانکفۆرتی کرد

PM:08:54:05/05/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە فرانکفۆرت هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 32ی خولی ئەڵمانیا، فرانکفۆرت لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرکوزنی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی ئەلۆنسۆ بەباشی دەستیانپێکرد و لە خولەکی 12 گرانێت چاکا گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، بەڵام لە خولەکی 32 هوگۆ ئیکیتیکی گۆڵی یەکسانی بۆ فرانکفۆرت تۆمارکرد، تایمەکە نزیک بوو لە کۆتایی کاتێک پاتریک چیک لە خولەکی 44 توانی لیڤەرکوزن پێشبخاتەوە.

لە تایمی دووەم یاریزانانی لیڤەرکوزنی میوان باشتر گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 58 پالاسیۆس گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکردن، هەوڵەکانیان بەردەوام بوو تا لە خولەکەکانی 77 و 89 دوو گۆڵی تریان تۆمارکرد لەڕێی یاریزانان فریمپۆنگ و بۆنیفەیسەوە و سەرەنجام یارییەکەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی بایەر لیڤەرکوزنی پاڵەوان کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش تیپەکەی ئەلۆنسۆ خاڵەکانی لە یەکەمی ریزبەندی بوو بە 84 خاڵ، فرانکفۆرتیش 45 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم جێگیربووە.