ڤێرستاپن خەڵاتی فۆرمولا وەنی چینی بەدەستهێنا

PM:02:25:21/04/2024

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤێرستاپن بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی و خەڵاتی فۆرمولا وەنی چینی بەدەستهێنا.

پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولا وەنی چین کۆتاییهات و لە کۆتا قۆناغدا ماکس ڤێرستاپنی هۆڵەندی و پێشەنگی ریزبەندی جیهان توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی خەڵاتەکە.

ڤێرستاپن کە شۆفێرە لە تیمی رێد بول ماوەی پێشبڕکێکەی بە یەک کاتژمێر و 40 خولەک و 52 چرکە بڕی بە جیاوازی 13 چرکە لەگەڵ لاندۆ نۆرێس لە تایمی ماکلارێن.

سێرجیۆ پێرێزی مەکسیکی لە تیمی رێد بول و چارلز لوکلێر و کارلۆس ساینز لە تیمی فێراری لە پلەکانی سێیەم تا پێنجەمی پێشبڕکێکەدا بوون.

ئەمە یەکەمجارە پێشبڕکێی فۆرمولا وەنی چین بەڕێوەبچێت لەو کاتەوەی لە ساڵی 2019 پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەوە، ڤیرستاپنیش یەکەم خەڵاتی ئەو پێشبڕکێیەکی بەدەستهێنا.

ڤێرستاپن ژمارەی خاڵەکانی لە ساڵی 2024دا گەیاندە 110 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی جیهاندایە بە جیاوازی 25 خاڵ لەگەڵ سێرجیۆ پێرێز.

خ . ک