تەمەنەی 100 ساڵەو خەڵاتی میدالیای زێڕی بەدەستهێنا

AM:11:15:20/02/2024

1072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مەلەوانێکی ئێرانی بە تەمەنی 100 ساڵی بەشداری لە پاڵەوانێتی ماستەرزی مەلەوانیکرد کە، لە وڵاتی قەتەڕ و لە شاری دەوحە بەڕێوەچوو، هەر لەو پاڵەوانێتییەشدا خەڵاتی مێدالیای زێڕینی پێ بەخشرا.

تەقی ئەسغەری، مەلەوانێکی ئێرانیە و لەدایکبووی ساڵی 1923یەو لە دواین پاڵەوانێتی ماستەرزی دەوحە بەشداریکرد و توانی لەسەر سەکۆیەک خۆی فڕێبداتە ناو ئاواوە کە بەرزیەکەی 3 مەترە.

ئەسغەری بەم کارەی ئەنجامیدا ژمارەیەکی پێوانیەیی تۆمارکردوو بووە بەتەمەنترین بەشداربووی پاڵەوانێتییەکە بە درێژای مێژوو، بەو هۆیەشەوە مێدالیای فەخر و درێسێک کە واژۆی زۆربەی وەرزشکارە بەشدارەکانی لەسەربوو پی بەخشرا.

تەقی ئەسغەری ئێرانی، خۆی یاریزانێکی دێرینی مەلەوانییە و لە یەکەمین پاڵەوانێتی یارییەکانی ئاسیا لە ساڵی 1951 لە شاری نیودەلهی بەشداری کردووە و توانیویەتی میدالیای زیو و برۆنز بەدەستبهێنێت.

دەستکەوتی تەقی ئەسغەری نموونەیەکی زیندووە لە ئیرادە و خۆبەخشی بۆ وەرزش بەبێ گوێدانە تەمەن. ئەو ئیلهامبەخشە بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەوەشمان بیردەخاتەوە کە هیچ سنوورێک بۆ تواناکانمان نییە و ئیرادەی مرۆڤ کلیلی سەرکەوتنن.