سەردێڕ:

نرخی دۆلار و زێڕ لە بەرزیدا جێگیربوون

AM:10:31:04/08/2021

23040 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٨ هەزار دۆلار و ٣٣١ سەنتە و یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨١٤ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ٣١ سەنتە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم جۆرەیە: نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.‎ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ هەزار دینارە. لەلایەکی ترەوە، لەسەر ئاستی جیهان زێڕ باشترین بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەدوای ئەوەی هەندێک ئاماژە لەئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکییەوە هاتووە، کە رەنگە پاڵپشتی ئابوری کەمبکاتەوە. سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەهای زێڕ بە رێژەی ١.٤ بەرزبووەوە.

لەبارەی نرخی دۆلار:

لەکاتی کردنەوەى بازاڕدا لە هەرێمى کوردستان نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، بەمەش نرخى دۆلار بەبەرزی ماوەتەوە.

نرخى دراوەکانى دیکە لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخى ١٠٠ پاوەن ٢٠٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخى ١٠٠ یۆرۆ ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.













گەلەری