سەردێڕ:

وەزیرى تەندروستى باشترین شێوازى خۆپاراستن لە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

PM:12:45:03/08/2021

16348 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان شێوازێکى خۆپاراستن لە کۆرۆنا رووندەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە زۆر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد وەزارەت لە ئێستادا لەئامادەکردنى راپۆرتێکدایە لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێم و دواى تەواوبوونى رادەستى لیژنەى باڵاى روبەروبونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم و رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەکەن.

وەزیرى تەندروستى رەتیکردەوە کە هەرێمى کوردستان لەبوارى کۆرۆنادا پێى نابێتە هێڵى سورى مەترسییەوە و وتى:"لە نارەنجییەکى تۆخدا بووین و هێشتا نەچووینەتە هێڵى سوور".

بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانى پەتاکەش وەزیرى تەندروستى داواى لە هاووڵاتیان کرد کە خۆپارێزییەکەیان توندتر بکەنەوە و ئەگەر پێویست نەبوو نەچنە دەرەوە و نەچنە شوێنی قەرەباڵغییەوە.













گەلەری