سەردێڕ:

ئەپڵ بەشێک لە بەکارهێنەرانی توڕە دەکات

PM:02:47:02/02/2022

6964 جار خوێندراوەتەوە

سیستەمە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ کە لە ئێستادا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، کۆمەڵێک ئیمۆجی نوێی بۆ زیاد کراوە، یەکێک لە ئیمۆجییەکان توڕەیی بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەو کۆمپانیایەی لێکەوتووەتەوە.


لە هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەبیەدا هاتووە، کۆمپانیای ئەپڵ لە سیستەمە نوێیەکەی "iOS 15.4" چەندین ئیمۆجی نوێی داناوە لەپاڵیاندا ئیمۆجی ژنێکی دووگیان و پیاوێکی دووگیانە، ئیمۆجی پیاوە دووگیانەکە بووەتە جێگەی رەخنەی بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی ئەپڵ.

بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی، لەنێو سیستەمە نوێیەکەدا ٨٣٨ کارئەکتەر "ئیمۆجی" بوونی هەیە کە ٣٧ دانەیان نوێیە و لە نێویاندا ئیمۆجی پیاوێکی دووگیانی تێدایە، بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران دەپرسن "چۆن دەکرێت پیاو دووگیان بێت؟.. لە شارستانییە نوێیەکەدا شکستان هێنا"، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین رەخنە و توانج لە کۆمپانیای ئەپڵ گیراوە و داوای لێدەکەن بۆ ئەو ئیمۆجییە داوای لێبوردن بکات و لە سیستەمە نوێیەکەدا نەمێنێت.

کۆمپانیاکە لەسەر ئەو رەخنە و داواکارییانە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمە نوێیەکەی ئەپڵ تاکو ئێستا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، بەپێی زانیارییەکان کۆپی کۆتایی سیستەمەکەی ئەپڵ ٣٧ ئیمۆجی نوێی تێدا دەبێت.














گەلەری